دادگای دەستووریی تورکیا دۆسیەی داخستنی هەدەپەی وەرگرت

ئەمڕۆ 21ی حوزەیران، دادگای دەستووریی تورکیا دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان-ی وەرگرت و دەرگایەکی دیکەی لەسەر داخستنی پارتەکە کردەوە.

تۆمەتی داخستن و قەدەغەکردنی هەدەپە پەیوەندیی پارتەكەیە بە پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکەوە، بەڵام ئەو تۆمەتە بەردەوام لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی هەدەپەوە ڕەتکراوەتەوە.

هەوڵدان بۆ داخستنی هەدەپە، پرسێكی نوێ نییە و پێشتریش لە مانگی ئازار دادگای دەستووریی تورکیا دۆسییەی داخستنی هەدەپەی ڕەتکردەوە، بەپێی دەستووری وڵات ئەمجارە دادگا ناتوانێت داواکە ڕەتبکاتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا سەدان ئەندامی پارتەكە زیندانیکراون، ئەمە سەرەڕای دامەزرێنەر و هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتەكە، کە تا ئێستاش لە زینداندان.

پێدەچێت لەئەگەری بڕیاری داخستنی سێهەمین گەورە پارتی پەرلەمانی تورکیا، كاردانەوەی گەورەی لێبكەوێتەوە، بەتایبەت لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و یەکێتیی ئەوروپاوە، كە پێشتر هۆشدارییان لە هەنگاوێکی لەوشێوەیە داوە.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای شكستی لە جەنگی قەرەباغ، پارتەكەی باشینیان هەڵبژاردنەكانی ئەرمینیای بردەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەواوە هۆشداری دەدات و داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share