وەزارەتی پێشمەرگە کۆمەڵێک ئۆتۆمبیل دەفرۆشێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر دەفرۆشێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کە ئەمڕۆ 11ی شوبات بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، ” (ئیداره‌و میره‌)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێ، ‌ له‌ زیادکردنێکی ئاشكرادا (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆرو له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی ده‌فرۆشێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە “داوا له‌ هه‌ر كڕیارێك ده‌كه‌ین كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌ زیادکردنه‌دا بكات، له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌وه‌ تا ماوه‌ی (10) رۆژ سه‌ردانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات له‌ به‌حركه‌ بۆ كاری پێویست”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ئۆتۆمبیلانە بەشداری شەڕی داعشیان پێکراوە و بەهۆی شەڕەکەوە بەشێک لە ئۆتۆمبیلەکە یان بە تەواوی لە کارکەوتوون.

بابەتی پێشتر

بڕیاری نوێ لەبارەی کێلی شەهیدانی هەڵەبجەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە پارتی وەڵامی پەکەکە دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
Total
0
Share