باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: چەکی نایاسایی مەترسیی ڕوودانی کارەسات دروستدەکات

ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هۆشداری دەدات لە زۆربوونی گروپە چەکدارەکان و کردەوە سەربازییەکان لە عێراق بە “کارەسات” ناوی دەبات، دەڵێت، “زۆر نیگەرانین لەو دۆخە”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فورات نیوزی عێراقی، ستیڤن هیکی ڕایگەیاند، “زۆر نیگەرانین لە زیادبوونی هێرشە سەربازییەکانی سەر ئەمریکییەکان و نوێنەرایەتییەکان، ئەوە ئەگەری هەیە کارەسات لە عێراقدا دروستبکات”.

باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لە کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کردەوە و وتی، دەبێت دەوڵەت خاوەنی چەک بێت نەک گروپەکانی دەرەوەی یاسا، دووپاتیشیکردەوە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لە عێراق بەردەوام دەبێت.

باڵیۆزەكە دەشڵێت، هیچ بیانویەک بۆ هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان نییە، ئەگەر دەیانەوێت لە عێراق بکشێنەوە، دەبێت حکومەتی عێراقی داوای ئەوە بکات و لەو حاڵەتەشدا 100%ی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکشێنەوە، بەڵام هۆشداریی ئەوەیدا كە هەنگاوێكی لەو شێوەیە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئابوری و ئەمنی لەسەر عێراق دەبێت.

ستیڤن هیکی وتیشی، “بەردەوام دەبینین هێرشەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ هیچ بیانویەک زیاد دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە جگە لە چەکدارانی داعش، شەڕی هیچ هێز و لایەنێکی دیکە ناکەین”.

باڵیۆزی بەریتانیا باسی لە گفتوگۆکانی نێوان هاوپەیمانان، ئەمریکا و عێراق کرد لەبارەی ئەو هێرشانەوە و ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق و سیاسەتی وڵاتەکە و پاراستنی سەروەریی عێراق نزیکە، بۆ ئەو مەبەستەش گرنگیی زیاتر بە لایەنی ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان دەدرێت.

جەختی لە گرنگیی لێپرسینەوەی ئەو لایەن و کەسانە کردەوە، کە سەرچاوەی هێرشەکانن بۆ سەر ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان، ئەو هێرشانەشی بە “کاری شێتانە” ناوبرد و وتی، بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی بەغداد و بنکە سەربازییەکان هیچ بیانویەکی نییە.

هیکی باسیلەوەکرد، “هێرشەکان دژی هاوپەیمانان لە 2021دا زیادیانکردووە، ئێمە لەسەر خواستی حکومەتی عێراقی لێرەین”، وتیشی، “سەیرە ئێمە لە 2021داین و لە عێراق چەکی نایاسایی هەیە، ئەمە مەترسیی ڕوودانی کارەسات دروستدەکات”.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە سایلۆكانی هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەن

بابەتی دواتر

لە بێوەڵامیی یەکەمەکاندا حکومەتی هەرێم بەشداریی ئاهەنگی زانکۆیەکی ئەهلی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share