شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بارانی بەخوڕ دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانمان دەستیپێکردوە و ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆراوە بۆ هەوری مامناوەند، هاوکات بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک دەستیپێکردوە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانمان و بەفری چر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەستپێدەکات.

وتیشی، لەگەڵ چالاکتربوونی بای باشوری رۆژهەڵات، بەخێرای 15 تا 40 کم/ک و هەندێک کاتیش بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری قەزای ئاکرێ، ئیدارەی سۆران، راپەڕین و پارێزگای سلێمانی هەورەبرووسکە چالاک دەبێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەتایبەت لە دۆڵ و چەمەکاندا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ سبەی شەممە، کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بە رێژەی لاواز بۆ مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و لە شەودا کۆتاییدێت، هەروەها بەهۆی گەیشتنی بارستەهەوایەکی سارد، سبەی پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 5 پلە نزمدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه،…
Total
0
Share