حكومەتی عێراق پێشبینی دەكات نرخی نەوت بگاتە 80 دۆلار

حكومەتی عێراق پێشبینی دەكات نرخی نەوت بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 80 دۆلار.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئێمە گەشبینین بەوەی كە نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە، لە نرخێكی دیكەدا جێگیرببێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێشبینی دەكەین نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 80 دۆلار و لەم نرخەی ئێستای نەمێنێتەوە”.

بەپێی شیکەرەوەکانی بازاڕی وزەی جیهانیی سەرجەم پێشبینییەکان بە ئاڕاستەی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، پێشبینییەکان بۆ زیاتربوونی خواست لەسەر وزە زۆر بەهێزن لەگەڵ بوژانەوەی جموجوڵەکان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا و ئەمریکا، بەوهۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگەڕێتەوە بۆ ئاستی بەرلە سەرهەڵدانی COVID19.

ئیدوارد مۆیا، گەورە شیکەرەوەی بازاڕی OANDA دەڵێت، تەنانەت ئە وەبەرهێنەرانەشی لەبواری وزەدا کارناکەن پێشبینی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆش لەكاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.35 دۆلار دیاریكرا، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسیش بە 71.43 دیاریكرا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا داوا لە هاوڵاتیان دەکات پێش سەردانی فەرمانگەکان ماڵپەڕی خزمەتگوزاری بکەنەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا نۆ لە نۆ هاوشانی وێڵز بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 60 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاست کە لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share