وەزارەتی کارەبای هەرێم داوا لە هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا دەکات، پێش سەردانی فەرمانگەکان بۆ بەڕێکردنی کارەکانیان سەردانی ماڵپەڕی خزمەتگوزاری بکەن.
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەدەکات، ” هاوڵاتیان دەتوانن پێش سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا، سەردانی لینکی وەزارەتی کارەبا لە ماڵپەری service.gov.krd بکەن و بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر شێواز و شوێن و هەنگاوەکانی، پێداویستییەکانی مامەڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا مامەڵەکانیان جێبەجێ بکرێت”.
وەزارەتی کارەبای هەرێم داواشی لە هاوڵاتییان کردووە بۆ ئاسانکاری لە وەرگرتنی 13 خزمەتگوزاری وەزارەتەکە سەردانی ماڵپەرەکە بکەن.
هاوڵاتیان دەتوانن پێش سەردانی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم ماڵپەڕی خزمەتگوزاری بکەنەوە و لەوێوە ئەو وەزارەتە هەڵبژێرن کە پەیوەندی بە مامەڵەکانیانەوە هەیە و لەوێ ئاسانکاری وەرگرن.