كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنەكانی عێراق مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئاشكراكرد، كه‌ لە چەند خاڵێك پێكهاتووە و تیایدا هاتووە نابێت به‌ڵێنی ماددیی یان مه‌عنه‌وی به‌ ده‌نگده‌ر بدرێت،‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر بكات.

لەمەرج و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا كە له‌ به‌یاننامه‌یەكدا بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، “نابێت کاندیدان و حزبه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌تی هەڵبژاردندا بانگه‌شه‌ بۆ توندوتیژی یان ڕقلێبوونه‌وه‌ و ڕه‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ناكۆكی خێڵەکی و ناوچەگەری بکات، لە ڕێگەی وێنە یان دروشم یان وتار و میدیای جۆراوجۆرەوە بێت”.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، “بۆهه‌موو كاندیده‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌، وێنه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن، كه‌ به‌شێك نین له‌ لیستی كاندیدان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن”.

هەروەها لە مەرجەكانی دیكەدا هاتووە، “كه‌لوپه‌لی لكاندن “له‌زگه‌” یان نووسین له‌سه‌ر دیوار له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه‌ و نابێت بڵاوكردنه‌وه‌ و هه‌ڵواسینی به‌رنامه‌ و وێنه‌ی كاندیدان كه‌متر له دووری‌ 100 مه‌تر بێت له‌ بنكه‌ و باڵه‌خانه‌ی هه‌ڵبژاردن”‌.

به‌كارهێنانی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی ‌بۆ هه‌ر چالاكییه‌كی هه‌ڵبژاردنیش قه‌ده‌غەكراوە.

هەر بەپێی ڕێنماییەكان، نابێت فه‌رمانبه‌رانی حكومی و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و كه‌لوپه‌لی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كاندیدێك به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش ڕێگه‌پێدراو نین.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی بۆ كاندیدان ئەوەیە كە نابێت، كاریگه‌ری بخرێته‌ سه‌ر ده‌نگده‌ران به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، كه‌ زۆرلێكردن یان به‌ڵێنی ماددیی یان مه‌عنه‌وی بێت، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر بكات، یان ببێته‌ هۆی گۆڕێنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.

هەروەها نابێت كاندیدان و حزب و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ سیاسییه‌كان به‌یاننامه‌ی هه‌ڵه‌ یان به‌كارهێنانی شێوازی ناوزڕاندن له‌ دژی هه‌ر كاندیدێك یان حزبێكی دیكه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، یاخود نابێت كاندیدان یان ئه‌وانه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌ حكومه‌ییه‌كان كارده‌كه‌ن، له‌ ڕۆژی ده‌نگدان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

دابان شەدەڵە: ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوانانی بادینانیان كردووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا دووەم یەکسانبوونی بەرامبەر پۆڵەندا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو منداڵی دووانە خنكان

دوو برای جمك كەوتنە گۆمێكی ئاوەوە و خنكان. بەپێی زانیارییەكان، دوو براكە دانیشتووی پارێزگای زیقاری باشووری عێراقن و…
Total
0
Share