(ڤیدیۆ) ئیسپانیا دووەم یەکسانبوونی بەرامبەر پۆڵەندا تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و پۆلەندا ئەنجامدرا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای لاکارتوخا دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێك یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لارۆخا” لە خولەکی 25 لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتا و گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 54 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکییەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/7lignx

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیسپانیا خاڵی دووەمی بە دوو یەکسانبوون کۆکردەوە، بەهەمان شێوە پۆڵەندییەکان تەنها خاڵیکیان مسۆگەرکرد، دوو هەڵبژاردەکەش بەو ئەنجامانەوە دەکەونە پێگەی سێیەم و چوارەمی کۆمەڵەی پێنجەمەوە، لەدوای هەڵبژاردەکانی سوید و سلۆڤاکیا کە خاوەنی چوار بە سێ خاڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share