سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێن، دەشڵێت لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەت بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لە گەڵ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و ڕایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن” .

باسیلەوەشكردووە، “سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیوا و ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە، کە نابێت هیچ کەمتەرخەمی و پاشەکشەیەک لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت، کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندبوو، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی ته‌رخانكراوی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای خه‌رجنه‌كردوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە…
Total
0
Share