وەزارەتی دارایی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە 25/11/2021 وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە بەبێ لێبڕین وەردەگرێت.

پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جوتیار عادل ڕایگەیاند، کە مانگانە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارام هادی: نیشاندانی سلێمانی وەک شارێکی ناسەقامگیر هەوڵێکە بۆ تۆڵەکردنەوە لە ناسنامەی ڕەخنەگرانەی شارەکە بەرامبەر بە تاکڕەویی پارتی

ئارام هادی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، نووسینێکی سەبارەت بە هەوڵی میدیاکانی پارتی بۆ ترساندنی خەڵکی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share