مێسی خاوەنپێداویستییانی کەتەلۆنیا و هەژارانی کینیای بوژاندووەتەوە

دامەزراوەی خێرخوازی لیۆ مێسی گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ “ئۆڵۆمپیادی کەتەلۆنیا” نوێکردووەتەوە، کە چوار هەزار و 300 منداڵی خاوەنپێداویستیی تایبەت لەخۆدەگرێت.

دامەزراوەکەی لیۆ لەڕووی داراییەوە زۆرترین یارمەتی ڕێکخراوی ئۆڵۆمپیی کەتەلۆنی داوە، کە زیاتر لە چوار هەزار منداڵی خاوەنپێداویستیی تایبەت لەخۆدەگرێت و ڕێژەکە ئەگەری زیادبوونیشی هەیە، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیانی گەورە بەر ڕێکخراوی ئۆڵۆمپیی کەتەلۆنیا کەوتووە، تەنانەت یاریزانەکە لە ساتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین، بڕی 1.1 ملیۆن دۆلاری بە نەخۆشخانەکانی ئەو دوو وڵاتە بەخشیوە.

دامەزراوەکەی مێسی گەیشتووەتە ئەفریقا

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زۆرینەی کارە خێرخوازییەکانی دامەزراوەی مێسی لە پێناو یاریدەدانی هەژارانی ئیسپانیا و ئەرجەنتیندایە، بەڵام لە 2019وە ڕووەو ئەفریقا هەنگاویناوە، لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا بڕی 200 هەزار یورۆی بۆ پڕۆژەی دابینکردنی ئاو و خۆراک پێشکەشی دوو هەزار خێزان کردووە لە وڵاتی کینیا.

لەو ساتەشەوە یاریزانەکە وەک نێردەی “یونسێف” دامەزرێنراوە، لەڕووی داراییەوە بەشداری لە سەرجەم پڕۆژەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێندا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share