سەرۆکی تۆتنهام تووشی قەیرانی ڕاهێنەر بووە

سەرۆکی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، دانیێل لیڤی لە دابینکردنی ڕاهێنەری جێگرەوەی جوزێ مۆرینیۆ شکستیهێناوە و لە ڕاهێنەرێکەوە بۆ ڕاهێنەرێکی دیکە بەبێسوود هەنگاودەنێت.

ماڵپەڕی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، 62 ڕۆژ لەمەوبەر ئیدارەی سپێرز بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە جوزێ مۆرینیۆی لە پۆستی ڕاهێنەری یانە دوورخستەوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە سەرکەوتوو نەبوون لە دابینکردنی ڕاهێنەرێکی جێگرەوە.

بۆ جێگرتنەوەی مۆرینیۆ، سەرەتا سەرۆکی تۆتنهام لەگەڵ برێندان ڕۆجەرزی ڕاهێنەری لیستەر سیتی، پاشان جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری نوێی بایرن و نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری پێشووی وڵڤەرهامپتن دانوستاندنی کردووە، بەڵام هەرسێ ڕاهێنەرەکە تۆتنهامیان ڕەتکردووەتەوە و دەرفەتی بەردەوامبوونیان پێنەداوە.

پاشان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی و پاولۆ فۆنسیکا و کۆتاییەکەشی لەگەڵ جینارۆ گاتوسۆ دانوستاندنی کردووە، سەرۆکەکە، فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری پێشووی یوڤانتۆسی گواستوەتەوە بۆ یانەكەی و ڕایسپاردووە ڕاهێنەرێکی بەتوانای خولی ئیتاڵیا دابینبکات، بەڵام لەم هەوڵەشدا سەرکەوتوو نەبوون.

سەرچاوە ئینگلیزییەکە لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، تۆتنهام و سەرۆکایەتی ئەو یانەیە لە دوای شکستی بەشداریکردنیان لە خولی سوپەری ئەوروپی، تاوەکو ئێستا نەکەوتوونەتەوە سەرپێی خۆیان و دووچاری قەیرانی دارایی و وەرزشی بوون، بەوپێیەی پلانەکانیان بەهەر ڕاهێنەرك ڕادەگەیەنن، دەستبەجێ ئەو ڕاهێنەرە ئامادەنابێت بۆندیان لەگەڵدا واژووبکات.

بابەتی پێشتر

کێ لەناو هاوکێشەی کڕینی ڕامۆسدا ماوە؟

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share