مۆرینیۆ لەڕاگرتنی پاسەوە بۆ تۆمەتبارکردنی یاریزانەکانی هەنگاویناوە

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ سیاسەتێکی نوێی کارکردنی دەستپێکردووە، کە لە تۆمەتربارکردنی یاریزانەکانیدا خۆی دەبینێتەوە و ئەو سیاسەتەش دووچاری ئاستەنگی و کێشەی گەورەی کردووە.

“فوتبۆڵ ئیتاڵیا” لە شیکارییەکدا ئاماژەی بە دۆخی ڕۆمای سەردەمی جوزێ مۆرینیۆ کردووە، تیایدا ئاماژەی بە خۆبەزلزانی و سەرکێشیی مۆرینیۆ کراوە، بەجۆرێک کە ئامادەنییە هیچ هەڵەیەک بخاتە ئەستۆی خۆی و بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی یاریزانەکانی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دوای سەروەرییەکانی ئینتەر میلان، مۆرینیۆ لە مان یونایتد، چێڵسی، ڕیاڵ مەدرید و تۆتنهام سیاسەتی تۆمەتبارکردنی داوەرانی بۆ تۆمەتبارکردنی یاریزانەکانی گۆڕیوە، هەر بەوهۆیەشەوە لەسەرجەم یانەکان دوورخراوەتەوە، تەنانەت ئەم شێوازەش لە ڕۆما بەکاردەهێنێت، کە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە و واتای خۆبەزلزانی و داننەنانی بەهەڵەکاندا دەگەیەنێت.

شکستی بەرامبەر میلان، پاشان یوڤانتۆس خستووەتە ئەستۆی چەند یاریزانێک، لەکاتێکدا ئاڵوگۆڕکردنی فیلێکس جیان بە شۆمۆدۆرۆڤ هۆکارێکبووە بۆ شکستی تاکتیکەکانی بەرامبەر یوڤانتۆس، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنەبووە دان بەهەڵە تاکتیکییەکانیدا بنێت.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا نووسویەتی، مۆرینیۆ لە سیستمی پارکكردنی پاسەوە بۆ شێلانی یاریزانەکانی بەهەمان پاس هەنگاوی ناوە، بەو واتایەی شکستی تاکتیکە بەرگرییەکانی بۆ شکستی لە مامەڵەکردنی لەگەڵ یاریزانان گۆڕیوە، بۆیە ماسیمیلیانۆ ئالێگری لەبارەیەوە وتوویەتی، “خۆبەزلزانی و سەرکێشیی مۆرینیۆ، بووەتە هۆی ونبوونی هەستکردنی بە ئارامی لەلایەن یاریزانەکانیەوە”.

بابەتی پێشتر

دەچێتە خولی ئینگلتەرا؟ تۆنی کروس وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە..

بابەتی دواتر

ئاوی سلێمانی: هەڵمەتی لێکردنەوەی پێوەرەکانی ئاو نانیشتمانییە و دەستی لەپشتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share