نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە وشکبوونەوە و کەمئاوی دەدات وەک پەتایەکی بێ چارەسەر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە وشکبوونەوە و کەمئاوی دەدات لە جیهاندا و بە پەتایەکی نوێی بێ چارەسەر ناویبردووە، ئەگەر وڵاتانی جیهان ڕێکاری بەپەلە بۆ چارەسەکردنی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا نەگرنەبەر.

نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکاریی کەشوهەوا، مامی میزۆتۆری ڕایگەیاند، “وشبوونەوە لە جیهاندا مەترسی پەتایەکی دیکەی بێ چارەسەرە لە جیهاندا کە هیچ ڤاکسینێکی نییە، لە چەند ساڵی داهاتوودا جیهان تووشی کەمئاوییەکی زۆر دەبێت و ئاستی خواست زۆر زیاتر دەبێت لە بڕی ئاو”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، ئێستا ملیارێک بۆ ملیار و نیوێک خەڵک لە جیهاندا لە بێئاویدا دەژین، کەمئاوی زیانی زیاتر لە 124 ملیار دۆلاری بە لایەنی ئابوریی جیهان گەیاندووە، بەپێی پێوانەی شارەزایانیش زیانەکانی چەندین جار لەو بڕە زیاترە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دیاردەی وشکبوونەوە لە وڵاتانی ئەفریقا تەنها ناوچە وشک و بیابانەکانی نەگرتووەتەوە بەڵکو بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ناوچەکە و بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا وشکبوونەوە کۆی وڵاتانی ئەفریقا بگرێتەوە یان لانیکەم تووشی کەمئاوی ببن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: شەش کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەمریکا گومانی لە چوار هەزار حاڵەتی ساختەکردن هەیە لە بەرنامەی پەنابەرانی عێراقیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share