سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا بە سێ ساڵ زیندانیكردن سزا درا

دادگای فەڕەنسا بڕیاریدا بە سزادانی نیكۆلاس ساركۆزی بە سێ ساڵ زیندانیكردن، بە تۆمەتی “گەندەڵی و بەكارهێنانی پۆستەكەی”.

بەگوێرەی هەوڵێكی ڕۆیتەرز، دادگای فەڕەنسا بە تۆمەتی “گەندەڵی و بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ مەرامی كەسی خۆی”، نیكۆلاس ساركۆزی، سەرۆكی پێشووی فەڕەنسای بە سێ ساڵ زیندانیكردن سزا دا.

یەكێك لەو كەیسانەی ساركۆزی پێ تۆمەتبار كراوە، “بەڵێنی بە دادوەرێك داوە پۆستێكی باڵای پێ ببەخشێت لەبەرامبەر پێدانی هەندێك زانیاریی نهێنی لەسەر كەیسێك كە خودی ساركۆزی تێدا بەئامانج كرابوو”.

ساركۆزی لە ساڵی 2007 بۆ 2012 سەرۆكی فەڕەنسا بوو، سەرجەم تۆمەتەكانی سەری ڕەت كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بەهیچ جۆرێك لە یاسا لاینەداوە،

ئێستا ساركۆزی ماوەی 10 ڕۆژە لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەكەی دادگا بدات.

بەو بڕیارەی دادگای ئەو وڵاتە، نیكۆلاس ساركۆزی لەپاش جاك شیراك، بووە دووەمین سەرۆكی فەڕەنسا كە تۆمەتی لەوجۆرەی ڕوبەڕوو كرابێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
Total
0
Share