بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت و ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشیندەكرێن

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەمەنی یاسایی خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵی و هەر فەرمانبەرێك بە رۆژ و مانگ و ساڵ 60 ساڵی تەواو كرد، پێویستە دەستبەجێ رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پاڵپشت بە حوكمەكانی ماددەی (10/یەكەم) لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی هەمواركراو، تەمەنی یاسایی خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵی و هەر فەرمانبەرێك بە رۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی 60 ساڵی تەواوكرد، پێویستە خانەنشین بكرێت.

بەدەر لە:

1. ئەو فەرمانبەرانەی یاسای راژەی زانكۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر)ن.

2. پزیشكانی دادوەری و پزیشكانی سڕكردنی و پزیشكانی دەروونی.

3. ڕاوێژكاران و ڕاوێژكارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شوورای هەرێم.

4. فڕۆكەوانانی مەدەنی لەوانەی كار دەكەن وەك كاپتنی فڕۆكە بە شێوەیەكی كرداری و لە كاتی خۆیدا مۆڵەتی كاركردنی بەركاریان هەیە.

حكومەتی هەرێم دەشڵێت، “سەبارەت بە خانەنشینكردن لەسەر داوای فەرمانبەر، هەر فەرمانبەرێك بە تەواوكردنی 45 ساڵ تەمەن و بوونی (15) ساڵ خزمەت فەرمانی خانەنشینكردنی دەرچووبێت بەر لە دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (259) لە 3/7/2024، پێویستە مامەڵەی خانەنشینییەكەی راییبكرێت، لە دوای رێككەوتی بڕیاری سەرەوە، حكومەكانی ماددەی (12/یەكەم) لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (19)ی ساڵی 2014ی هەمواركراو پیادە دەكرێت و پێویستە فەرمانبەرەكە تەمەنی پەنجا ساڵی تەواوكردبێت یان ڕاژەی خانەنشینییەكەی لە (25) ساڵ كەمتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
Total
0
Share