ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا سەردانیانکردوون و گفتوگۆیان سەبارەت بە چەند پرسێک کردووە .
لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، مێل سمارت جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا لەگەڵ شاندێكی كونسوڵخانهكە سەردانی ئەنجومەنی دادوەری کردووە.
باسلەوەشكراوە، ” لە دیدارەكەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك به‌رده‌وامیدان به كردنه‌وه‌ی خول و ۆركشۆپی تایبه‌ت به دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆر کرا” .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی دادوەری،” باسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرا، كه ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه و له‌ژێر دیراسه‌و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا”.
كۆبوونەوەی نێوان ئەنجومەنی دادوەری شاندەكەی كونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەرێم لەكاتێكدایە، پێشتر ئەنجومەنی دادوەری سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەرپێنج چالاكوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان سەپاند، بەتۆمەتی كۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزخانەكان.