بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جوتیار لە دهۆك دانرا

دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكە

بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جوتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیای سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك دانرا.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (K . H کوردستان – هۆڵەندا) بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە باڵیۆزان و بەرپرسانی حكومی بەڕێوەچوو.

لە وتەیەكدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانە گه‌لێك گرنگ و ستراتیژین، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی، “كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه‌ له‌ بناغه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابوری هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته‌ هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، بیستمان كه‌ هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جوتیار و كرێكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و پارێزگایه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و جووتیاره‌ی په‌تاته‌ یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته‌ له‌ به‌رهه‌می خۆی دڵنیابێت كه‌ ساخ ده‌بێته‌وه‌، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌بوو كه‌ هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌لای جوتیاران نه‌مێنێت و گرنگی به‌ به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن و جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ش گرنگی پێبده‌ن.

بابەتی پێشتر

تەندروستی عێراق وادەی گەیشتنی زۆرترین بڕە ڤاكسینی فایزەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بارەگایەكی هەدەپە لە ئیزمیر سوتێنرا و ئەندامێكی پارتەكە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share