ئەمشەو بارانی بەخووڕ و هەورەبروسكە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی دەڵێت، “پێشبینیدەكرێت پاش كەمێكی دیكە تاوێكی تری بارانی بەخووڕ و هەورەبروسكە دەشتی كەلار رزگاری و بەشێكی زۆری گەرمیان بگرێتەوە”.

وتیشی، “دوای ئەم تاوە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كەش جێگیردەبێتەوە، ئەمشەو چەند تاوێكی باران هەیە، سبەینێ دووشەممە لە ناوچە شاخاوییەكان و باكووری گەرمیان لە نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ تا مەغریب ئەگەری چەند تاوێكی باران و هەورەبروسكەه هەیە و ناوچەكانی دیكە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت.

دەشڵێت، ” لەم تاوەدا نزیك 15 خولەك تا 30 خولەكی دیكە بۆ ماوەیەكی كورتخایەن ئەگەری تەرزە هەیە بۆ بەشێكی دەشتی كەلار رزگاری و بەشێكی گەرمیان و بەپەلە ئۆتۆمبێلەكانتان داپۆشن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share