كارمەندێكی پەرلەمانی كوردستان هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە و پۆلیسی لێ ئاگادار كردووەتەوە

تەلاری پەرلەمانی كوردستان فۆتۆ: Google

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، فەرمانبەرێكی پەرلەمانی كوردستان “هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە و دواتر پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە كردووە و لە تاوانەكەی ئاگاداری كردوونەتەوە”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، ڕۆژی سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم، “هاوڵاتییەك پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندوون هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە”.

پاش ئەوەی پۆلیسی هەولێر دەچنە شوێنی ڕوداوەكە دەركەوتووە، “پیاوێك بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە، پاش دەستگیركردنی لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە”.

دەركەوتووە ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، فەرمانبەری پەرلەمانی كوردستانە و تا ئێستا پۆلیس لەبارەی هۆكاری ڕوداوەكە هیچی بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر هەڵمەتی چاندنی 60 هەزار نەمام دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

قایمقامێكی نوێ بۆ شەنگال لەسەر پشكی پارتی دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share