قایمقامێكی نوێ بۆ شەنگال لەسەر پشكی پارتی دادەنرێت

پەرستگاكانی شەنگال فۆتۆ: Google

مەحما خەلیل ئاشكرایكرد، گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی قەزای شەنگال دەکرێت و کەسێکی دیكەش لە پشكی پارتی لەبرى ئەو دەبێتە قایمقامی شارەكە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و عێراق لەبارەی شەنگالەوە كراوە خوازیاربووین زوتر بكرایە، ڕێككەوتنێكی گرنگە و داواكاریی خەڵكی شەنگالە”.

قایمقامی شەنگال ئەوەشی خستەڕوو، “تا هەڵبژاردنی داهاتوو پۆستی قایمقامی شەنگال لای پارتی دەمێنێت، پۆستی دیكەشی دەبێت، ئەوەش شایستەیەكی هەڵبژاردنەوە و سازشی لەسەر ناكەین”.

مەحما خەلیل ئەوەشی ڕاگەیاند، “یەكێتی لە شەڕی شەنگال و ئێستاش لە كۆرۆنا هاوكاریی ئێمە بووە سوپاسی دەكەین”.

وێبیستی تەواوی وتەكانی قایمقامی شەنگال بن..


 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی ناردنی هەناری هەڵەبجە بۆ ئەوروپا تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا هەیە

بەڕێوبەری کۆمپانیای هەناری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاتێک دەیانەوێت بەناوی کوردییەوە هەنار هەناردەی ئەوروپا بکەن، تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لەرێگای لیژنەکانمانەوە چاودێریی بازاڕ و خۆراکەکان دەکەین

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەكارییەكانیان بۆ مانگی رەمەزان خستەڕوو. سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی…
Total
0
Share