رێکخراوێک: لە بەهەدەردانی ئاودا عێراقییەکان یەکەمی جیهانن

رێکخراوێکی بواری ژینگە ئاشکرایدەکات، لە بەهەدەردانی ئاودا هاوڵاتییانی عێراق لە پلەی یەکەمی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدان.

روانگەی سەوزی عێراقی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی بە تێکڕا رۆژانە 400 لیتر ئاوی پێویستە کە ئەمە بەرزترین رێژەی بەکارهێنانی ئاوە لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان لە کاری ناپێویستی وەک شوشتنی باڵەخانەکان، ئۆتۆمبێل، ئاودانی باخچەکان بە ناشارەزایی و چەندین شێوازی تر ئاو بەهەدەردەدەن، حکومەتیش رێگایەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ رێگریکردن لەم دیاردانە.

لە ساڵانی رابردوو بە گشتی و ئەمساڵ بە تایبەتی بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین عێراق بەدەست قەیرانێکی قورسی ئاوەوە دەناڵێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
Total
0
Share