کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکراکرا

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت پێش جەژن، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران دابەشبکرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە ناڕەزایی و گلەیی هەیە لەو بڕەپارەیەی حکومەتی هەرێم وەک داهاتی نانەوتی، دەیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

وتیشی، “بە پێشبینیی من، بۆ پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دەدرێت و هەوڵدەدرێت پێش جەژن هەموو رێکارەکان تەواوبکرێت”.

دەشڵێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغداد چارەسەرنەکات، بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێتە گرفتێکی گەورە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنجیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سێ یەكەوە بۆ نیوە+یەك.. چێوەی هەماهەنگی زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئاشكرادەكات

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانییەكە بۆ نیوە+یەك زیادیكردوە و دەڵێت، هاوپەیمانیی سێقۆڵی هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لە…
Total
0
Share