دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغداد خرانەخوارەوە

ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە تەقەمەنییان هەڵگرتبوو خستووەتەخوارەوە.

لە تویتێکدا شانەی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، “لەناوچەیەکی چۆڵی نزیک سەربازگەی ڕەشید لە بەغداد فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو، لەلایەن هێزە ئەنمییەکانی عێراقەوە خرایەخوارەوە”.

شانەی ئەمنی هەر سەوی ڕابردوو لە تویتێکی دیکەدا ڕایگەیاند، لە ناوچەی گرتان لە باشووری بەغدادی سەربە لیوای حەوتی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان خراوەتەخوارەوە.

ڕۆژی دووشەممە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، كە بۆمبی هەڵگرتبوو، ناوچەی هێزی ئاسمانیی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی كردە ئامانج و بۆمبارانی كرد.

بابەتی پێشتر

جنێف.. ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمریکا و ڕوسیا بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

کەجەکە: پێویستە پارتی هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە سەروو 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە…
Total
0
Share