جنێف.. ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمریکا و ڕوسیا بەڕێوەدەچێت

کۆشکی سپی کاتی بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فلادیمێر پۆتن سەرۆکی ڕوسیای ئاشکراکرد، کە بڕیارە لە جنێفی پایتەختی سویسرا لە چاودێرییەکی ئەمنیی تونددا بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئەو کاتەی کۆشکی سپی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکانی هەردوو وڵات دیاریکردووە، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەبێت.

ئەوەش ئاشکراکراوە دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکی فراوان بەبەشداری شاندە جیاوازەکان لە کاتژمێر 2:55 خولەک بەڕێوەدەچێت و گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 4:00 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

کۆبوونەوەی جۆ بایدن و فلادیمێر پۆتن بڕیارە ئەمڕۆ لە تەلاری لاگرانج لە جنێف بەڕێوەبچێت، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن و ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هەروەها نەهێشتنی گرژییەکانی ناوچەکە.

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕوسیا ئاڵۆزی زۆریان بەخۆوە بینیوە دوای تۆمەتبارکردنی ڕوسیا بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی دژی ئاژانسە حکومییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان.

پێشر دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کریملن لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە کۆبوونەوەی لوتکە چوار بۆ پێنج کاتژمێر بەردەوامبێت لەگەڵ وەرگرتنی کاتەکانی پشوو و گۆڕینی شوێنی کۆبوونەوەکە.

هەروەها جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕوسیا لە دوای کۆبوونەوەکانی وڵاتانی ناتۆ ڕایگەیاند، ناکۆکیمان لەگەڵ ڕوسیا ناوێت بەڵام “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ فیلادیمێر پۆتن هێڵە سورەکانیان نیشاندەدەین”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغداد خرانەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share