بایدن: كۆبوونەوەیەكی باشمان لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبونەوە دوو قۆڵییەکەی لەگەڵ سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبونەوەیەکی باش بووە.

دوای ئەنجامدانی کۆبونەوە دوو قۆڵییەكەی لەگەڵ ئەردۆغان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبونەوەكەی باش بووە و ڕێككەوتون لەسەر لێكۆڵینەوە لەسەر چەند پرسێك.

لای خۆشییەوە، ئەردۆغان ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، “لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان ڕێککەوتوین”.

باسیلەوەشكرد، کۆبونەوەیەکی بەرهەمداری لەگەڵ بایدن ئەنجامداوە و تێیدا بڕیاری چارەسەرکردنی زۆر کێشەیان داوە.

ئاشکراشیکرد، لەبارەی دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان کردووە، ئەوانیش بابەتی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 لە رٍوسیا و هەڵپەساردنی بەرنامەی فڕۆکەی (F-35)ی ئەمریکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و ناتۆ كاندیدانی نۆبڵی ئاشتین

ئاشكرابوونی ناوی كاندیدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی دەستیپێكردووە، دیارترینیان چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و هاوپەیمانیی…
Total
0
Share