شارەزایان: زستانی ئەمساڵ قەیرانی وزە جیهان دەگرێتەوە

ڕاپۆرتێكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی زستانی ئەمساڵ قەیرانێكی گەورەی وزە و سووتەمەنی جیهان دەگرێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆرتێكی لەبارەی وزەوە بڵاوكردووەتەوە، تیایدا شارەزایانی بوارەكە پێشبینیی سەرهەڵدانی قەیرانی وزە و سووتەمەنی دەكەن.

شارەزایانی ڕاوێژكار لە كۆمپانیای توێژینەوەی نەوتی نەرویجی “Rystad Energy” پێشبینی و هەڵسەنگاندنیان بۆ وزەی جیهان كردووە و بەپێی سی ئێن ئێن دەڵێن، لە كۆتایی ئەمساڵدا خواست لەسەر غازی سروشتی 26 ملیۆن تۆن زیاتر لەو خواستەی ئێستا هەیە زیاددەكات، ئەوەش دەكاتە 7%ی هەموو ئەو غازەی جیهان لە ساڵی ڕابردوودا بەكاریهێناوە.

هۆكارێكی سەرەكی بۆ پێشبینیكردنی سەرهەڵدانی قەیرانی وزە، سەرباری زۆربوونی خواست لەسەر غاز، هەوڵدانی وڵاتانی ئەوروپایە بۆ دەستبەرداربوونی غازی سروشتیی ڕوسیا و گەڕانیانە بەدوای سەرچاوەیەكی تری ئەو سووتەمەنییەدا.

شارەزایانی كۆمپانیا نەرویجییەكە ڕایانگەیاندووە، وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت وێستگەی نوێی غاز دروستبكەن، بەڵام بەڵێندەران ناتوانن بە چڕیی كاربكەن بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانی قەیرانی وزە و بەوەش لە زستانی ئەمساڵدا قەیرانەكە سەرهەڵدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share