“نوێکردنەوەی بۆندەکەم بۆ ئەوەیە لەگەڵ کوڕەکەم یاری بکەم”

پادشای باسکە خەونی ئەوەیە لەگەڵ کوڕەکەی یاری بکات

ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا، لیبرۆن جەیمس داهاتووی کوڕەکەی بە هۆکاری سەرەکی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە قەڵەمدەدات.

جەیمسی ناسراو بە “پادشا” بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندەکەی لەگەڵ تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز نوێکردەوە، وەک دەردەکەوێت هۆکاری ماددی لەپشت بڕیارەکەیەوە نییە و لەهەمان کاتدا ماوەی 20 ساڵ بەردەوامی بە یاریکردن دەدات لە خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا (NBA).

ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ” گرنگترین شت ئەوەیە کاتێک بۆندەکەم کۆتاییدێت و دەبمە یاریزانێکی سەربەست، کوڕەکەم لە قوتابخانە دەردەچێت و دەتوانێت لە بوارە پڕۆفیشناڵەکاندا یاری بکات، خەونی من لە ژیانمدا ئەوەبوو وەک یاریزانێکی پیشەوەری خولی یانە پیشوەرەکان لەگەڵ کوڕەکەم یاریبکەم”.

برۆنی کوڕی گەورەی لیبرۆن جەیمس لە قوتابخانەی سیێراکانیۆن لە کالیفۆرنیا دەخوێنێت و لە بواری باسکەدا هاوشێوەی باوکی یەکێکە لە باشترین یاریزانە لاوەکان، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیارێکە بۆ ڕێگەدان بە لاوان بۆ یاری بۆ تیمە پڕۆفیشناڵەکان، ئەم بڕیارەش لە ساڵی 2005وە هەڵوەشێنراوەتەوە و ئەگەر زۆرە لە 2021 کارابکرێتەوە.

لەکۆتا وەڵامەکانیدا پادشای باسکەی ئەمریکا دەڵێت، ” لە ڕووی دەروونییەوە هەمیشە بەهێزم و خەون و خەیاڵم نازناوەکانە، بەڵام پێویستە لە ڕووی جەستەییەوە گرنگی بەخۆم بدەم، ئەوە گرنگترین شتە بۆ یاریزانێک لە تەمەنی مندا”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم پابەندیی خۆی ڕاگەیاند.. هەنگاوی دواتر چییە؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ توندوتۆڵکردنەوەی هێڵی بەرگری شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share