كۆرۆنا لەهەرێم.. 613 توشبوو و 612 چاكبوونەوە تۆماركران

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 613 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و 11 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لەكۆی 10 هەزار و 528 پشكنین 613 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا 612 توشبوو چاكبوونەتەوە و 11 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە بەراورد بە دوێنێ ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا زیادیكردووە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 177 هەزار و 272 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 165 هەزار و 684 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 373 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: وا لە وەزیری دارایی تێگەیشتین لێبڕین و دۆخی موچە وەكخۆی دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئامێدی.. دوای 14 ڕۆژ تەرمی گەنجە خنكاوەكەی ڕووباری زێی گەورە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share