ئامۆژگاری بۆ ئەو دایك و باوكانەی منداڵەكانیان لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوودەبن

ئارامگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا یەكێكە لە تایبەتمەندییەكان بۆ موسڵمانان، منداڵان هاوشێوەی دایك و باوكیان دەیانەوێت بەڕۆژووببن لەكاتێكدا تا دەگەنە تەمەنی باڵغبوون لە ئایینی ئیسلامدا ناچارنین بەڕۆژووببن، بەڵام دەتوانرێت ئەو دەرفتەیان پێبدرێت بەڕۆژووببن كە زۆركات مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە وەرزی هاوین و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە .

لە ڕەمەزاندا منداڵان كاتێك بەڕۆژوودەبن زیاتر هەست بە تینوێتی دەكەن و دەیانەوێت بەڕۆژووببن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر حەزیان كرد بەڕۆژووببن پێویستییان بە چەند خۆراكێك هەیە .

گرنگە دایكان و باوكان دوای ڕۆژووشكاندن منداڵانیان ڕابهێنن زیاتر “شلەمەنی” بخۆنەوە بەتایبەت ئاو تا ئەو كاتەی دەخەون، بەتایبەت منداڵانی تەمەنی 9 تا 13 ساڵان ئاوی زۆر بخۆنەوە و نابێت لە دوو لیتر و نیو كەمتر ئاو بخۆنەوە، بەجۆرێك كە بتوانرێت قەرەبووی ئەو ماوەیە بكرێتەوە كە بەڕۆژووبوون.

پێویستە پارشێوان منداڵان خەبەربكرێنەوە ئاویان زۆر پێبدرێت و كاتێك دەیانەوێت بەڕۆژووببن ڕێگایان پێنەدرێت شەكر و ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە كە پێكهاتەكانیان شەكریان تێدایە و وادەكات زۆرتر هەست بە تینوێتی بكەن.

گرنگە، ئەو خۆراكانە بە منداڵان بدرێن كە پرۆتین لە پێكهاتەیاندا زۆرە تا هەست بە برسێتی نەكەن و وزەی زیاتر بە جەستەیان ببەخشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
Total
0
Share