باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: تا گروپە چەکدارەکان لە عێراقدا بەردەوامبن سەقامگیری دروستنابێت

ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هۆشداری لە بەردەوامیی کاری گروپە چەکدارەکان لە عێراق دەدات و ڕایگەیاند، تا کاتێک گروپەچەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی بەردەوامبێت سەقامگیریی ئەمنی لەو وڵاتە بەدینایەت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ستیڤن هیکی ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنیی عێراق ناجێگیرە و مامەڵەکردن لەگەڵیدا سەختە، جەختیکردەوە ئەو وڵاتە سەقامگیریی ئەمنیی تێدا بەدینایەت تاوەکو گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بوونیان هەبێت و بەردەوامبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی گروپە چەکدارەکانەوە تەحەدی گەورە ڕوبەڕووی گەلی عێراق و حکومەتەکەی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش دەبێتەوە.

باڵیۆزی بەریتانیا باسی لەوەکرد، “عێراقییەکان دەزانن کە بە گڵۆپی سەوزی حکومەتی عێراق هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقدان، لەبەرئەوە هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.

ڕوونیشیکرەوە، کە گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ باشترکردنی ئاستی پارێزگاریکردنی حکومەتی عێراق لەو ناوچانەی هێرشیان دەکرێتەسەر، گرنگترین هەنگاویش بوونی لێپرسینەوەیە لەسەر ئەو هێرشانەی ئەنجام دەدرێت بەتایبەت بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

“هەروەها گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی عێراقی و ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە لەبارەی داهاتوو و پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ شەڕی دژی داعش.. ئێستا ڕێککەوتنی نوێ هەیە لەبارەی ئامادەکردنی عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لەهەر کاتێکدا” ستیڤن هیکی وایوت.

سەبارەت بە دەستێوەردان و پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ گروپە چەکدارەکان وتی، “بەقوڵی نیگەرانین لە پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت لە عێراقدا”.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە لەسەر عێراق هاوکاریی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق بکات نەک ئەو گروپە چەکدارانەی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراقیدان”.

بابەتی پێشتر

قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات

بابەتی دواتر

شەڕی وەزارەتی ئیتڵاعات و ئەحمەدی نەژاد بەردەوامە.. نەژاد چارەسەری دەروونی وەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ لەباره‌ى بڕیاری لێخۆشبوون لە زیندانییه‌ك ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه‌. لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share