ئالێگری بەتەنها نییە و یاریزانێکی یوڤی پەلکێشی مەدرید دەکات

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی زینەدین زێدانی ڕاهێنەرە و ئامادەکارییان بۆ هەر پێشهاتێک کردووە،

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەیکردووە، کە سەرۆکایەتی لۆس بلانکۆس لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس لەسەرهێڵە و ڕێککەوتنێک لەنێوان جەمسەرەکاندا کراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز بە موچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یورۆ لەجێگەی زێدان دەستبەکاردەبێت.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی نزیک لە یانەی شاهانە زانیاری زیاتری بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، ئالێگری بەتەنها پەیوەندی بە ڕیاڵەوە ناکات، بەڵکو لیۆناردۆ بونۆچی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس لەگەڵ خۆی پەلکێش دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، کێشەی ڕامۆس و ڤاران لەگەڵ کارگێڕی ڕیاڵ و نوێنەکردنەوەی بۆندەکانیان بە گواستنەوەی بونۆچی چارەسەردەبێت، چونکە یاریزانە ئیتاڵیەکە 2021 گرێبەستی لەگەڵ یوڤی کۆتاییدێت و بێبەرامبەر دەتوانێت جێگەی هەر یەکێک لە دوو بەرگریکارە گەورەکەی مێرەنگی بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share