چاودێرێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، میدیا سەرەرای کاری میدیایی کاری کۆمەلایەتی و یاسایی و خێرخوازی جێ بەجی دەکەن، ئومێدەوارین کار بۆ دۆسیەکەی شێروان شێروانیش بکەن، چونکە خەلکی کوردستان دەزانن بێ تاوانە و ماوەیەکی زۆرە لە زیندانە.
چاودێرێکی سیاسی پەیامێک ئاڕاستەی میدیاکانی پارتی دەکات ڕایگەیاند، کەمپینێک بۆ شێروان شێروانیش بکەن، ئەویش منداڵی بچووکی هەیە و چەندین ساڵە لە سۆز و باوەشی پڕ لە میهرەبانیی باوکی بێبەشە، منداڵەکەی شێروانیش چاوی هەیە و فرمێسک دەڕێژێت، ئەگەر لە خەمی خەڵکی بێتاواندان، شێروانیش ئازاد بکەن، ئەو پارەی کەفالەت و بیانووی یاسایی ناوێت، چونکە تاوانی ئەو تەنیا گەیاندنی دەنگی خەڵک بووە.
دەشڵێت، مانەوەی باوکێکی وەک شێروان شێروانی لە زیندان و گەورەکردنی پرسێکی دیکەی باوکایەتی لە میدیادا ئەوپەڕی نامۆراڵیە، تا ئەو کاتەی شێروان و هاوشێوەکانی لە زیندانبن نابێ باسی ئازادی و مافی مرۆڤ بکەین.