پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار لەکاتی دزیکردن دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیی جیادا، چوار تۆمەتبار لەکاتی دزیکردن دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە دوو چالاکیی جیادا و لەکاتی ئەنجامدانی دزی چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

دەشڵێت، لە چالاکییەکدا دوو تۆمەتباری ژن دەستگیرکران کە چووبوونە سەر ماڵێک و پارەیان بردبوو، لە چالاکییەکی دیکەدا و لەسەر ڕێگەی نێوان عەربەت و کۆمەڵگای باریکە توانرا دوو تۆمەتباری بە ناسنامە عەرەب دەستگیربکەن کە تۆمەتباران ویستبویان تانکەرێک بدزن.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی443  و  446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆ داخڵن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی مەنهەجی خوێندن کەمبکاتەوە و لیستی ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە…
Total
0
Share