لە شەش مانگی ڕابردوو شەش كۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 33 کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان برینداركراون و شەش کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەسعوود خزرنژاد” لە کاتی کۆڵبەریی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندارکراوە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارەکراوە .

ڕێكخراوەكە ڕونیشیكردووەتەوە، بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانیان لە سەرەتای ساڵی 2021 ەوە تا ئێستا لانیکەم 33 کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان بوونەتە قوربانی و شەش کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

کێ پاڵێوراوە بۆ بەرزکردنەوەی جامی یورۆ؟ دێل بۆسکی وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

ئەمشەو کۆپا ئەمریکا دەستپێدەکات و چوار ڕیکۆرد ئەگەری شکاندنیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share