لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوییەوە مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی كە پێشتر لە پڕۆژەكاندا یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە بە سوودمەندبوو ئەژمارناكرێن و دەتوانن فۆڕمی زەوی پڕبكەنەوە.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی شارەوانیی هەولێرمان كرد بۆ وەرگرتنی روونكردنەوەی پێویست تایبەت بە مامۆستایانەی لە پڕۆژەكاندا یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە یاخود لەلایەن سندووقی نیشتەجێبوونەوە هاوكاری كراون، ئەو مامۆستایانە بە سوودمەندبوو ئەژمارناكرێن و دەتوانن فۆڕمی زەوی پڕبكەنەوە.

ئاشكرایكرد، “ئەو كەسانەی كە پێشتر زەوییان وەرگرتووە یاخود یەكەی نیشتەجێبوونیان بێبەرامبەر لە حكومەت وەرگرتووە بە سوودمەندبوو ئەژماردەكرێن و ناتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە. وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share