پزیشکەکەی دانیمارک وردەکاری ڕووداوی ئیریکسن ئاشکرادەکات

پزیشکی تایبەتی هەڵبژاردەی دانیمارک، مارتن بۆیزین وردەکاری ڕووداوی کەوتنی کریستیان ئیریکسن و فریاگوزاری ئاشکرادەکات لەلایەن تیمی پزیشکی دانیمارکەوە.

شەوی ڕابردوو لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی دانیمارک و فینلاند و بەتایبەت لە خولەکی 43، کریستیان ئیریکسن بەشێوەیەکی کتوپڕ کەوت بەزەویدا و لەهۆشچوو، سەرەتا سیمۆن کایەری هاوڕێی و یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارک یاریزانەکەی لەسەر زەوی ڕێککردەوە  و پاشان تیمە پزیشکییەکان گەیشتنە سەر یاریزانەکە.

لەم بارەیەوە مارتن بۆیزین، پزیشکی سەرەکی تیمی دانیمارک دەڵێت، “سەرەتا کە گەیشتینە سەر یاریزانەکە، هەناسەی دەدا و دڵی لێیدەدا، بەڵام لە ناکاو دۆخەکە پێچەوانەبووەوە، هەناسەی بڕا و دڵی لە لێدان کەوت، بەناچارییەوە تەکنیکی CPR و ئامێری کارەبایی بۆ بوژاندنەوەی دڵمان بەکارهێنا، توانیمان لە ماوەیەکی کورتدا لێدانی دڵی بگەڕێنینەوە”.

https://www.youtube.com/watch?v=bEkrQzID8oc

پزیشکەکە دەڵێت، “لەو نێوەندەدا پزیشکەکانی یاریگا و ستافە پزیشکییەکان یاریدەدەرمان بوون، بەیەکگرتوویی کارەکەمان ئەنجامدا، هەرچییەکمان پێویستبوو ئامادەبوون، توانیمان ژیان بە کریستیان بدەینەوە، کە لە یاریگا چووە دەرەوە بەئاگا بوو، لەگەڵماندا قسەیکرد، دواتریش گڵۆپی سەوزی بە هاورێکانیدا یارییەکە تەواوبکەن”.

بابەتی پێشتر

چیچانییەکان، سەرسەختترین نەتەوەی جیهان

بابەتی دواتر

میدیا جیهانییەکان سیمۆن کایەر بە پاڵەوان لەقەڵەمدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چووە هاوکێشە قورسەکەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چووەتە نێو کێبڕکێی یانە گەورەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام. ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share