حکومەتی هەرێم بۆ عێراق: هەر چارەسەرێک لە پرسی نەوت و گازدا دەبێت بەپێی دەستور بێت

ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی پێشنیازێکی وەزیری نەوتی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت هەر ڕێگەچارەیەک لەو پرسەدا دەبێت بەپێی دەستور بێت و مافەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە جوتیار عادل، لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، ” ئێمە پاڵپشتیی هەر ڕێگەچارەیەک دەکەین کە لە پرسی نەوت و گازدا بخرێتەڕوو کە پشت بە مادە یاسایی و دەستورییەکان ببەستێت هەروەها مافەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدا پارێزراوبێت”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڕێگەچارەکان پێویستە پاڵپشتیی دەستورییان هەبێت لەپێناو دابەشکردنی داهات بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە.

وتەبێژی حکومەت دەشڵێت، دەتوانرێت بە هاوکاری و هەماهەنگی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد دامەزراوەیەک بۆ ئیدارەدانی نەوت و گاز دابمەزرێنرێت و بەرژەوەندی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقیش لەبەرچاو بگیرێت.

پێشتر لە میدیا عێراقییەکاندا پێشنیارێکی وەزیری نەوتی عێراق بڵاوکرایەوە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەک کە سەرپەرشتیی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و فرۆشتن و داهاتەکەشی بکات.

بابەتی پێشتر

ترەمپ ماوەی 24 كاتژمێری دیاریكردووە بۆ سودان بۆ ئەوەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بكات

بابەتی دواتر

پۆمپەیۆ لە بەهای 'موشەكە ترسێنەرەكە' كەمدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامادەکاری بۆ یادی سلێمانی دەکرێت

ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئامادەسازیی بۆ یادی سلێمانی بەڕێوەچوو. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share