ترەمپ ماوەی 24 كاتژمێری دیاریكردووە بۆ سودان بۆ ئەوەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بكات

ئاڵای ئەمریكا و سودان

میدیاكانی سودان ئەوەیان ڕایگەیاندووە، ئەمریكا ماوەی 24 كاتژمیری دیاریكردووە بۆ ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی وەڵامی خۆی بگەڕێنێتەوە لەوەی بچێتە نێو ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل.

بەگوێرەی هەواڵێك كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم میدیاكانی سودان بڵاوییان كردووەتەوە، ئەمریكا فشاری لەسەر سودان دروستكردووە و ماوەی 24 كاتژمێری بۆ دیاریكردووە كە وەڵامی بداتەوە لەوەی “ناوی وڵاتەكە لە لیستی تیرۆر دەربكرێت و بچێنە نێو ڕێككەوتنەكەی ئیسرائیل-ەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدا مانگی پێشوو، میدیا ئیسرائیلییەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە، خواستێك هەیە بۆ گرێدانی “كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان بەرپرسانی ئەمریكی و ئیماراتی و سودانی، بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی ئاساییكردنی پەیوەندییەكان لەنێوان خەرتوم و تەلئەڤیڤ واژوو بكرێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ماوەیەكە فشارەكانی لەسەر سودان بەردەوامییان هەیە، بۆ ئەوەی پەلكێشی نێو ئەو ڕێككەوتنەی بكات و لەبەرامبەردا ناوی وڵاتەكە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.

تا ئێستا ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن دوو وڵاتی عەرەبییەوە واژوو كراوە كە هەریەك لە قەتەر و ئیماراتن.

بابەتی پێشتر

پۆرتوگال پێش فەرەنسا کەوت و لوتکەی ئیتاڵیا و هۆڵەندا بە یەکسانبوون کۆتاییهات

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم بۆ عێراق: هەر چارەسەرێک لە پرسی نەوت و گازدا دەبێت بەپێی دەستور بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share