سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە پارێزگاکە دەکاتەوە، کە ژمارەیەك سندوقی جێگیر و هەندێک گەڕۆکیش ئامادەکراون تابتوانن دەنگی خۆیان بدەن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران.
لە ئاگادارییەكدا سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕایگەیاندووە،”ئاگاداری هاوڵاتییانی دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ده‌كەینەوە كه 13یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنووری ئه‌م سهركونسوڵگهریهدا له ڕۆژی هه‌ینی 18ی حوزه‌یرانی 2021 له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵات‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئاشكرایكردووە، هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئێرانی دەكات كه ته‌مه‌نیان 18 ساڵ زیاترە به خستنه‌ڕووی ناسنامه یاخود پاسپۆرت مافی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌بێت”.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ناوه‌نده‌كانی سندوقی دانراو له بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامی 60 مه‌تری به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی و به‌ختیاری تازه كۆڵانی 41 ژماره 80 له كاتژمێر 8:00 ی سه‌رله‌به‌یانی تاوەكو 6:00 سه‌ر له ئێواره دەبێت.