مباپێ: یاریکردن لە پاریس یارمەتیدەر نییە و یانەیەکی ناتەبا و دابەشبووە

بەهۆی ئەم چاوپێکەوتنەوە، ناسڕ خلێفی داوای لە مباپێ کردووە بڕوات، تەنانەت شەش یاریزانی پاریس پەیوەندییان بە سەرۆکەوە کردووە و بێزاری خۆیان دەربڕیوە، پێیانوایە، مباپێ سوکایەتی پێکردوون.

ئەمەش کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە:

ئاستی پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ؟

“بەپێی پێوەرەکانی خۆم، دەمانتوانی لەوە باشتر بکەین، بەڵام لە کۆتاییدا من ناتوانم جادوتان بۆ بکەم، تەنانەت یاریزانەکانی دیکەش هەرچی لە توانایاندابوو کردیان، هەندێک جار ڕووبەڕووی شتێک دەبیتەوە پێیدەوترێت سەقفی شووشەیی.”

چیتان پێویستە بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوان؟

“نازانم، ئەوە پرسیاری من نییە و ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا، دەبێت ئەو پرسیارە لەو کەسانە بکەیت کە تیپی پاریس و یانەکە بونیاددەنێن.”

لەچی پەشیمانیت؟

” تاکە شتێک کە لێی پەشیمانم دۆڕاندنی مۆندیال بوو، ئاستەمە هیچ وەڵامێکی دیکەت هەبێت لە کاتێکدا ئەوەندە نزیکبوویت لە ناسناوەکە و بە پەناڵتی دۆڕاویت، بەڵام دۆڕاندنیشمان مێژووە و تۆماردەکرێت،دەبوو بدۆڕێین، پێموایە جارێکی دیکە ناسناوەکە دەبەینەوە ئەم بابەتە تەنها ئەوەیە دواخراوە.”

کۆتا وەرزە لە خولی فەرەنسا؟

“زۆر سادەیە، من کێبڕکێکارم، کاتێک یاری دەکەم بۆ سەرکەوتن یاری دەکەم، گرنگ نییە لەگەڵ کێ یاری دەکەم، بۆ کام درێس، بۆ چ شوێنێک، لە چ ساڵێک، من بە بردنەوە نەبێت قایل نابم، ناسناوی چامپیۆنزلیگم نەبردووە، هەموو وەرزێک پشوودەدەم و بە هەمان گوڕوتینەوە بۆی دەگەڕێمەوە.”

ژیانی یاریزان خۆویستییە

“خەڵک حەزیان بەوە نییە ڕاستییەکە بوترێت، بەڵام کاروانی یاریزانان خۆپەرستانەیە، ئەوە ژیانی تۆیە، ئەو میراتەیە کە بەجێیدەهێڵیت، بۆیە هەمیشە ناڕازیم و سەرسام نیم بەوەی کە دەیکەم، ئەوە کلیلی تێگەیشتنی منە.”

خەڵک ئاستی تۆ بە کەم دەزانن؟

“بەڵێ، بەڵام من لۆمەیان ناکەم، لە فەرەنسا گەشەکردنی منیان بینی، هەموو هەفتەیەک لە پاریس سەیری منیان دەکرد، بە هەمانشێوە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، ساڵانێکە گۆڵی زۆر تۆماردەکەم، بۆ خەڵک ئەوە بوو بە شتێکی ئاسایی، هەرگیز گلەییم لەوە نەبووە کە بە کەم سەیری ئاستی منیان کردووە، چونکە من کارێکم کرد ئەوەی مێسی و کریستیانۆ و یاریزانە گەورەکان دەیکەن کەم بێت لەبەرچاویاندا، ئێمە کۆمەڵگایەکی بەکاربەرین، ئەوەی کردووتە باشە، بەڵام دەبێت زیاتری بکەیت.”

پاریس یاریدەدەر نییە

یاریکردن لە پاریس هیچ یارمەتیدەر نییە لەم کێشەیەدا، چونکە یانەیەکی ناتەبا و دابەشبووە، یانەیەکی دابەشبووش قسە و باس بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت. بەڵام ئەوە بێزارم ناکات، چونکە دەزانم چی دەکەم و چۆن دەیکەم.”

بۆچی خەڵک پێیانوایە لەخۆباییت؟

“من نامەوێت لە تیپێکدا بم تەنها بۆ ئەوەی یاری بکەم و کاریگەریم نەبێت، بۆیە هەندێک جار خەڵک وا دەزانن کە خۆبەزلزانم، خۆبەزلزانی لە سروشتی مندا نییە.”

بابەتی پێشتر

ئاكرێ.. لەماوەی سێ رۆژدا 16 ئاگركەوتنەوە روویداوە

بابەتی دواتر

لە حكومەتی عێراقەوە دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share