كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یۆرگن كلۆپ پێش یارییەكەی ڤیاریاڵ

یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ پێیوایە هەموو یارییەكانی چامپیۆنز لیگ قورسە و جەختیشی كردەوە كە دەیانەوێت بەرامبەر ڤیاریاڵ شێوازی خۆیان جێبەجێ بكەن لە یاریگادا.

سبەی كاتژمێر 10ی شەو یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ رووبەڕووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە.

یاریی ڕابردوو لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردبووەوە.

 

بەشێك لە وتەكانی كلۆپ:

– یارییەكە قورسە بەڵام ئاساییە چونكە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ هەمیشە قورس بووە، هەرگیز پێشبینی یاریی ئاسانم نەكردووە.

 

– یارییەكی باشمان كرد لە یاریگای خۆمان و دەمانەوێت یارییەكی باشیش بكەین لە یاریگای ئەوان.

 

– ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێك و چاوەڕێی هەموو شتێكیش دەكەین ڕووبدات.

 

– پێویستە ئامادەبین بۆ یارییەكەی ڤیاریاڵ لەبەرئەوەی ئەوان هەوڵ دەدەن لە ئێمە باشتر یاریی بكەن.

 

– ژمارەكانمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمان باشە و پێویستە ئامادە بین.

 

– بەرامبەر ئەتلەتیكۆ هەروەها بەرامبەر پۆرتۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆمان باش یاریمان كرد، هەوڵمانداوە شێوازی خۆمان پەیڕەو بكەین و ئەوەش بەرامبەر ڤیاریاڵ دوبارە دەكەینەوە.

 

– فێرمینۆ پێكانی هەیە، لەگەڵمان گەشت دەكات بەڵام بەشداری ناكات.

 

– بەڕای من تیپەكەمان لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزترە وەك لەو تیپەی كە ساڵی 2018 دروستمان كرد و گەیشتینە یاریی كۆتایی.

 

– كاتێك تیاگۆ ئالكانتارا وەك ئێستا بە باشی یاریی دەكات، دەتوانێت بۆ هەموو شوێنێك بەشێوەیەكی سەرەكی بەشدار بێت.

 

بابەتی پێشتر

فیفا بڕیاری لەسەر یارییەكەی سەنیگال و میسڕ دا

بابەتی دواتر

دورگەیەک لە شێوەی پەنجەمۆردا دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانی هازارد قورس نییە

تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پێكانەكەی هاری ماگوایەر قورس نییە و دەتوانێت لە یاریی داهاتوودا ئامادە بێت.…
زیاتر ببینە

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.…
Total
0
Share