عێراق سنوورەكانی بەڕووی سوریادا توندوتۆڵ دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سنوورەكانی عێراق بەڕووی سوریا توندوتۆڵتر بكرێت.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕايگەیاند، بە فەرمانی كازمی سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سوریادا توندوتۆڵتر دەكەن و لەدەروازە سنوورییەكاندا كامێرای چاودێری و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو جێگیر دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەرە بەتواناكانیان دەدەن لە ڕووی سەربازیی و هەواڵگرییەوە لە ناوچە سنوورییەكانی عێراق بە ڕووی سوریادا.

قسەكانی وتەبێژە سەربازییەكەی كازمی لەكاتێكدایە، لەدوای ساڵی 2014 ەوە چەكدارانی داعش لە سنوورەكانی سوریاوە بۆ چەند پارێزگایەكی عێراق دەربازبوون و لەنێوان هەردوو وڵات هاتوچۆیانكردووە هەروەها چەندین گروپی حەشدی شەعبی لەو سنوورانەوە چونەتە نێو خاكی سوریا.

لەماوەی ڕابردووشدا ئەمریكا و ئیسرائیل چەند جارێك لە سنووری عێراق و سوریا بۆردومانی گروپەكانی سەر بەحەشدی شەعبی كردووە.

بابەتی پێشتر

ئەو شەش یاریزانەی دوای یورۆی 2020 ڕەنگە نەیانبینینەوە

بابەتی دواتر

ناسا خۆرگیرانەكەی ئەمڕۆ تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، حكومەتی عێراق چەند رۆژێك پشووی لە دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا راگەیاند. لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

عامری و حەلبووسی كۆبوونەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوونەوە و دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵاتیان تاوتوێكرد.…
Total
0
Share