کەریم شەریف قەرەچەتانی دواهەمین وانەی خۆی پێشکەشکرد و خانەنشین بوو

“هیوادارم ئەو ماوەیەی لە ژیان ماومە بتوانم زیاتر خزمەتی وڵاتەکەم و ماڵ و منداڵم بکەم”

کەریم شەریف قەرەچەتانی، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی دەروونی، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کۆتا وانەی ماڵئاوایی دەکات لەدوای 44 ساڵ خزمەتکردن و خانەنشین دەبێت.

د. کەریم شەریف، ناوێکی دیارە لە بواری پەروەردە و سایکۆلۆژی و کۆمەڵگەی مرۆییدا، خۆی دەڵێت، لە 1ی3ی1980 وەک فەرمانبەر لە کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی دەستبەکاربووم دوای ئەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ شاری هەولێر گواسترایەوە لە ساڵی 1981 تاوەکوو ساڵی 2006 بۆ ماوەی 25 ساڵ لە زانکۆی سەڵاحەددین کارمکرد و لە ساڵی 2006 تاوەکوو 23ی1ی2025 وەک مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی خزمەتم کرد و بە پێی ئەم بڕیارە نوێیەی دەرچووە خانەنشینکرام و قۆناغێکی نوێی ژیانم دەستپێدەکات.

دەشڵێت، “بەشداربووم لە پێگەیاندنی هەزاران خوێندکاری بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بە بێ جیاوازی هەرچیم دەزانی پێشکەشم کردن و شانازیان پێوە دەکەم، ئاواتەخوازم خوێندکارو قوتابییەکانمان ئەو کاروانە تەواوبکەن کە ئێمە دەستمان پێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share