ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵا لەسەر سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم تۆماردەکات.
کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ 3ی ئازاری 2025، لە دادگای بەرایی هەڵەبجە، داوای یاساییمان لەسەر سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری تۆمارکرد.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری هەستاوە بە ئەنجامدانی گرێبەستێک لەنێوان فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و کۆمپانیای Sewar بە نووسراوی ژمارە 80 لە 25ی ئابی 2024، تایبەت بە دروستکردن و دابینکردنی سیستمی زیرەک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بەمەبەستی جێبەجێکردنی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان، کە پێچەوانەی یاسایە”.
دەشڵێت، “رۆژی 22ی نیسانی 2025 بۆ دادبینی لە سکاڵاکە دیاریکراوە”.