مان سیتی بە مووچەی خەیاڵی هالاندی قایلکردووە

یانەی مانچستەر سیتی لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، پێشەنگی لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە گرتووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، مانچستەر سیتی لە پێشبڕکێی گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەری نەرویجی، ئێرلینگ هالاند، پێش یانە خوازیارەکانی دیکە کەوتووە.

بەڕێوەبەرانی سیتیزنس پێشوەختە گفتوگۆیان لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا، بریکاری ئەو یاریزانە کردووە و ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی مەرجەکانی، یەکێکیش لەو مەرجانە بریتی بووە لە تەرخانکردنی مووچەی هەفتانە بەبڕی 500 هەزار پاوەند، بەوەش دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی پریمەرلیگ، لەکاتێکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کیڤن دی برۆین مانچستەر هەفتانە 385 هەزار پاوەند بەدەستدەهێنن.

سەرچاوەکە پێشبینیکردووە، مانچستەر سیتی پێش 30ی حوزەیرانی 2022 سەرکەوتووبێت لە واژووکردنی گرێبەستی هالاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا بلیتی (16)ی مۆندیالیان بڕی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی چواره‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا به‌…
Total
0
Share