تیمێکی هاوبەشی بەغداد و هەرێم بۆ وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێم پێکدەهێنرێت

شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی و ئابوریی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بۆ وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کۆبووەوە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی ماددەی 11ی دووەمی/ج لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی نێوان هەردوو دیوانی چاودێریی عێراق و هەرێم درا.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کارەکانی ئەو تیمە هاوبەشەی خستەڕوو کە وردبینیکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە، جەختیشی لە هاوکاریی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ سەرخستنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.

دوێنێش ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری سه‌ردانی به‌غدادی كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌غداد كۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

عێراق: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ پاراستنی مافە ئاوییەکانمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share