بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا، پڕۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، تەواودەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، کارکردن لە کۆتا قۆناغی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانی دارەسووتاوەکە کە تازە دروستکراونەتەوە بە دانانی تۆڕی دابەشکردن و دانانی کێبڵ ترەی و بەستنەوەی هاوبەشەکان، بەردەوامە و لە رێگەی تۆڕێکی نوێی دابەشکردنی کارەبا و پێوەری زیرەکەوە، هاوبەشی کارەبایان بۆ دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، لەسەر بودجەی %8ـی داهاتی لەلایەن کۆمپانیای (کاربین)، کاری جێبەجێکردنی بۆ دەکرێت و بڕیاروایە، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، کاری بەستنەوەی سەرجەم هاوبەشەکان ئەنجامبدرێت.
دەشڵێت، بەهۆی کاری بەستنەوەی هاوبەشەکان بە تۆڕی نوێوە، بۆ ماوەیەکی کاتی و کورت بێکارەبا دەبن.