دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت

بڕیارە بەر لە جەژن دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار لە هەرێم دەستپێبكات، ئەمەش دەبێتە یەكەمجار لەماوەی زیاتر لە دە ساڵی رابردوودا دوو مووچە لەدوو هەفتەی یەك بەدوای یەكدا دابەشبكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری وەزارەت و فەرمانگە شارستانییەكانی ئامادەكردووە و چاوەڕوانی گەیشتنی بڕی پێویستی پارە دەكات بۆ دەستكردنی بە دابەشكردنی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان.

دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بە ناردنی مووچەی مانگی ئازار بۆ هەرێم، هەر دوێنێ بڕێك لەو پارەیە رەوانەكرا و چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە تەواوی پارەی تایبەت بە مووچەی مانگی ئازار بخرێتەسەر ئەژماری بانكیی هەرێم.

دوێنێ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر رێنوێنی سەرۆك وەزیران و رەزامەندیی تەیف سامی، وەزیری دارایی و، پشتبەست بە نووسراوی دادگای باڵای فیدراڵی، دەستیكردووە بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی كوردستان و شایستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و فەرمانبەرانی گرێبەست و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم.

دەشڵێت، ئەوەش لە چوارچێوەی تەرخانە داراییەكانی مانگی ئازار (3)ی ساڵی 2024دایە.

پێشتریش محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، داوایان لە بەغداد كردووە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی سێ بە یەك گوژمە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

وتیشی، “هەر كات پارەكە رەوانەكرا راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بەر لە جەژن دەكرێت”..

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایش ئاماری قوربانییانی شەڕەكەی گوڵەخانە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هاوشێوەی فیلمەكان.. 30 ملیۆن دۆلاری كاش لە كۆمپانیایەكی ئەمریكا دزرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی و لێبوردن و هەموومان پێكەوە بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان كاربكەین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی…
Total
0
Share