ئەمڕۆ 7ی حوزەیران، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتان لە بەغداد و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئەنجامدا و پرسی هەڵبژاردنەکان و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم لە دیدارەکاندا تاوتووێکرا.
“ههموو ههوڵێك دهدهین بۆئهوهی پێگهی ھهرێم بهبهھێزی بپارێزین “
بافڵ تاڵهبانی، ھاوسهرۆكی یهكێتی ئەمڕۆ دووشەممە له بهغداد چاویكهوت به ماتیۆ تۆلهر، باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق و لهدیدارێكدا، كه ژمارهیهك له ئهندامانی مهكتهبی سیاسی یهكێتی ئامادهیبون، بیروبۆچون لهبارهی پهرهسهندنه سیاسی، ئهمنی و ئابورییهكان، پهیوهندی نێوان ھهرێم و عێراق ئاڵوگۆڕكرا و جهخت له چارهسهركردنی ئاشتییانهی كێشهكان كرایهوه.
یهكڕیزی و كۆدهنگی هێز و لایهنه سیاسییهكان تهوهرێكی دیكەی كۆبونهوهكه بوو، شاندی یهكێتی ڕایانگهیاند، “ههموو ههوڵێك دهدهین بۆ یهكڕیزی نیشتمانی و یهكدهنگی بهتایبهت له بهغداد كورد وهك یهك تیم كاربكات و پێكهوه پێگهی ھهرێم بهبهھێزی بپارێزین و كار بۆ بهدیھێنانی مافه نهتهوهییهكان بكهین”.
“پێشوازی لە هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی دەکەین، کە ئامانج لێی پێشخستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بێت”
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، “لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی هەڵوێست و بۆچوونی یەکێتی لەبارەی کۆی پرسەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکانین و دەبێت هەموومان پێکەوە قەوارەی هەرێم بپارێزین، بەشدار و هاوبەشی ڕاستەقینە بین بۆ بەڕێوەبردن و بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان”.
وتیشی، “پێشوازی لە هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتیش دەکەین، کە ئامانج لێی پێشخستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بێت”.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە و داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵێکی گرنگ و کارا ببین لە چاودێریکردنی پرۆسەکە و سەرخستنی ئەزموونی دیموکراسی لە وڵاتەکە.
“دەمانەوێت متمانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بونیادبنێینەوە”
لە درێژەی دیدار و چالاکییە سیاسی و دیپلۆماسییەکاندا لە بەغداد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازیکرد لە ئیرەج مسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانەوە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ڕوبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکران. بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی ڕوونکردەوە و وتی، “لەبەرامبەر ھەموو پێشھاتەکان یەکێتی لەگەڵ تێگەیشتن و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراقە و دەمانەوێت متمانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بونیادبنێینەوە و دەستوور مەرجەع بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی، لەبارەی پاراستنی سنوورەکان و ڕوبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگییە سەربازییەکان لەنێوان ھەردوولا، ھاوسەرۆک ستراتیژی ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگییەکان کرد بۆ زاڵبوون بەسەر بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی. سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کرد کە لە جەنگی ڕوبەڕوبوونەوەی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان گێڕا لە بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ڕوسیا كۆبوونەوە
وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازیانکرد لە ئێلبروس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی ھاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ ڕوسیا کردەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەردوولا بکات، بەتایبەت لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر گرفتە ئەمنییەکان و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەیدا هاتووە.
ڕونیشیكردوەتەوە، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پرسە سیاسی و پێشھاتەکانی عێراق و ھەرێم بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و ئەگەر و لێکەوتەکان خوێندنەوەی بۆکرا. وەفدی یەکێتی جەختیان لە سەقامگیری سیاسی و ئارامی کردەوە و ئەم ھەنگاوەشیان گەڕاندەوە بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بەدیدی ھاوبەش و نیشتمانی لەسەر ناکۆکییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. بۆئەوەش دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵی ئیجابیانەی خۆیان بگێڕن و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە ھەرێم و عێراق بن.
بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی چین كۆبوونەوە
هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی لەمیانەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ و باڵیۆزی چین كۆبوەوە و خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە لەمێژینەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت یەکێتی لەگەڵ چین لەڕووی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و کەلتوری و وتی، “دەمانەوێت ھاریکاری و ھەماھەنگییەکان سەرلەنوێ ببوژێنینەوە و ئەو پەیوەندییە دۆستانە مێژووییەی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ کۆماری چین بونیادینابوو درێژەی پێبدەین و ھاوکارمان بن لە پێشخستنی زیاتری ھەرێمەکەمان” وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەیدا هاتووە.